༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
ꨄ︎ -------------------------❦︎----------------------------ꨄ︎
[flashback!]
Jungkook~
کۆبوونەوە بازرگانییەکەم زووتر کۆتایی هات لەوەی چاوەڕوانی بووم، لەنێو ئۆتۆمبێلەکەمدا بووم و لە ڕێگەی گەڕانەوەم بووم بۆ ماڵەوە..
لەناکاو بیرکردنەوەکەم گۆڕا و شتێکی تر هاتە نێو مێشکمەوە، بڕیارمدا ڕێگەیەکی جیاواز بگرمە بەرو بەرەو شوێنێکی تر بڕۆم، دەبوو بڕۆم و شتێک بکەم
شتێک کە هەمیشە ویستوومە بیکەم..
بەرەو قەزای گانگنام بەڕێکەوتم..
کاتێک گەیشتمە شوێنی مەبەست پاسەوانەکانم لە دواوەم دەڕۆیشتن و بەرەو دوکانە زەڕەنگرییە پاسەوانکراوەکە ڕۆیشتم..
"بەڕێز جیۆن بەخێربێیتەوە!"
کارمەندەکان دەستیان کرد بە سڵاو کردن
"ئایا دووبارە بە دوای زینەیەکدا دەگەڕێیت بۆ زنجیرەکەت؟"
"نەخێر، من هاتوومەتە ئێرە بۆ بینینی ئەڵقەکان"
بە ڕاشکاوی وەڵامیم دایەوە و بە تامەزرۆیی دەستم کرد بە گەڕان بە دوای ئەڵقەیەکی شیاودا بۆ ئەوەی بیخەمە نێو پەنجەی چوارەمی دەستی چەپی جەین..
"بە دوای چ جۆرە ئەڵقەیەکدا ئەگەڕێیت؟"
" ئەڵقەی دەستگیرانداری، جوانترین و گرانبەهاترین ئەڵقەی دەسگیرانداریم نیشانبدە کە لێرە هەتە"
کارمەندەکانی تر سەریان بە نزمی هێشتبووەوە لە کاتێکا ئەو ڕۆیشت بۆ ئەوەی ئەڵقەی دەستگیراندارییەکانم بۆ بهێنێت..
ئەو لەگەڵ زێڕەنگرەکەدا هاتەوە و جۆرەها ئەڵقەی ئەڵماسیان بۆ نمایشکردم.. کە لە ژێر ڕوناکی ژوورەکەدا زیاتر درەوشاوەتر دەرئەکەوتن..
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
