ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
چاوەکانم خستەوە سەر سیۆکجوو کە لەسەر زەوییەکە کەوتبوو، توڕەیی تەنیا شت بوو کە هەستم پێی ئەکرد، دەمویست زۆر بە خراپی لێی بدەم تاکو مردن.
هەرگیز هێندە بە خراپی حەزی کوشتنم نەبووە.
بەڵام جەستەم ئارام بووەوە کاتێک جەین هاتەوە مێشکم، دووبارە چاوەکانم خستەوە سەر ئەو.
ئەو تەنیا شتە کە لە ئێستادا گرنگە.
دەمویست بیبەمەوە ماڵەوە لەگەڵ خۆم، دەمویست داوای لێبوردنی لێ بکەم بۆ هەموو شتێک وە گەر هەڵیبژارد کە جێمبهێڵێت ئەمجارە وازی لێبهێنم و ڕێگری لێنەکەم،
هەرچەندە وەکو شێت دەمویست لەگەڵم بمێنێتەوە بەڵام ئەو هێندە ئازاری چەشتبوو کە تەنیا دەمویست بەهەرجۆرێک بێ لەو گێژاوە ڕزگاری ببێ و لە منیش ڕزگاری ببێ.
بەرەو لای ڕۆیشتم و چوومە سەر چۆک و ماچێکم لەسەر نێوچاوانی جێهێشت،
چاکەتەکەم داکەند و دام بەسەر بەشی سەرەوەی جەستەیدا.
پاشان جەستە ناسکە بریندارەکەیم لەباوەش کرد و هەڵمگرت کرد، بە خێرایی ڕۆیشتمە دەرەوە و
کاتێک بەنێو ڕێڕەوەکەدا دەڕۆیشتم بەردەوام سەیری ئەوم دەکرد لەنێو باوەشمدا، دڵم ئازاری هەبوو بە بینینی ئەو بەو جۆرە.
سوێند ئەخۆم کە ئەو گەوادە پەشیمان بکەمەوە تەنانەت لەوەی لە دایکیش بووە.
گەر لە ئەرکێکی ئاسایدا بوومایە ئەوا ئەو پیاوەم دەکوشت هەر لە شوێنی خۆیدا بەڵام ئەم ئەرکە جەینی تێدابوو، جەین پێویستی بە سەرنجی من بوو، دەزانم گەر یەکەمجار ئەوم چارە کردبایە ئەوا نەمدەتوانی یارمەتی جەین بدەم، بۆیە بڕیارمدا یەکەمجار جەین بە سەلامەتی ڕزگار بکەم پاشان مامەڵە لەگەڵ ئەو خوێڕییە بکەم.
خەریک بوو لە پلیکانەکان نزیک ببمەوە تاوەکو هەستم بە دوو دەستی بەهێز کرد کە لە پشتەوە ملی گرتم.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Любовные романы"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
