77

846 168 1.2K
                                        

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎









"خۆت دەزانیت ئەوە ماوەی ساڵانێکە لەگەڵ جەینم"

زەردەخەنەیەکی لالێوی کرد و بەردەوام بوو


"بەڵام ئەو هەرگیز بۆ جارێکیش بێ ئازاری پێنەگەشتووە سەڕەڕای ئەوەی من دۆنیشم، بۆ یەکجاریش نەکەوتۆتە دەستی کەسێکی هەڵە و بێگومانیش هیچ کاتێک لەلایەن خۆمەوە ئازاری نەچەشتووە، بەڵام هەرجارێک کەوتبێتە ژێر دەستی تۆ بەردەوام لەلایەن دوژمنەکانت و تەنانەت خۆشتەوە ئازاری پێئەگات"

هەستم بە نائومێدییەکی زۆر ئەکرد و پاسەوانەکان توندتر قۆڵەکانیان گرتم.

لەناکاو جیمین چاوەکانی چوونە سەر ئۆتۆمبێلەکەم و بۆ ساتێک سەیری کرد و پاشان وتی

" ئەم ئۆتۆمبێلە بەلامەوە زۆر ئاشنا دەرئەکەوێت"

"ئۆهـ چاوەڕێکە،من پێشتر ئەم ئۆتۆمبێلەم بینیوە، تۆ ئەو گەوادە بوویت کە هۆڕنت بۆ لێئەدام کاتێک دەمویست پێچ بکەمەوە لە
شەقامە تاریک و چۆڵەکەی نزیکی ماڵەکەت؟"

وەڵامیم نەدایەوە هەرگیز نەمدەویست ئەو شەوم بیربێتەوە، بە تایبەت دوای زانینی ئەوەی ئەوکەسەی نێو فێرارییە سوورەکە ئەو بوو.

" چۆن ئەو شەوە لەبیر ئەکەم"

دەستی کرد بە پێکەنین و وتی


" ئەو شەوە بوو کە جەین بڕیاریدا چیتر بەردەوام نەبێت لەو پلانەی دامانناوە و ویستی بگەڕێتەوە لای من
لای خۆشەویستی یەکەمی، ئەو گەڕایەوە بۆلای ئەو کەسەی کە بەڕاستی خۆشی دەوێت بێ ئەوەی هیچ گرنگیەک بە تۆ بدات"

کاتێک ئەوەی وت بە چاوەکانی سوکایەتی پێئەکردم.

" ئەو لەو شەوەدا زۆر بە خراپی منی دەویست وە منیش بە خۆشحاڵییەوە ئەوەم پێیدا کە دەیویست"

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now