༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
ꨄ︎ ----------------------------❦︎----------------------------ꨄ︎
Jain~
بە خێرایی لەوێ دەرچووم، ئیتر توانای بەرگەگرتنم نەبوو کە ئەوانە ببینم
جۆنگکووک نەک تەنها لەگەڵ یەک ئافرەت بەڵکو لەگەڵ کۆمەڵەیەک ئافرەتدابوو کە زۆر نزیکی یەکتر بوون و دەستەکانی بەهەموو بەشێکی لەشیاندا ئەهێنا، بە بینینی ئەوە دڵم توند ئەبوو..
نەمدەزانی کە چۆن هەستەکانم دەرببڕم
تەنها ئەوەندەم دەزانی کە خراپترین هەستبووە کە تاوەکو ئێستا هەمبووبێ
ئایا ئەوە هەمان کەسبوو کە پێی وتم خۆشیئەوێم؟
دەمزانی کە منیش هەڵەی خۆمم هەیە بەڵام نەگەشتووە بەو ئاستەی کە خیانەتی لێبکەم..
ئەو نەگۆڕابوو، هەموو ئەو شتانەی کە وتی جگە لە قسەی بێمانا هیچی تر نەبوون، ئەو تەنها پارە و ژنی ئەوێت وە دەمزانی کە هەرگیز دەستبەرداری ئەوانە نابێ..
بەڕاستی من دووبارە کەوتمەوە داوی ئەو، نەمدەویست دان بەوەدا بنێم بەڵام من هەمیشە ئەوم خۆشەویستووە هەرچەندە هەوڵمئەدا کە ئەو هەستانە لەناو ببەم بەڵام بەسەربردنی ئەو چەند ڕۆژە لەگەڵیدا وایلێکردم کە بمەوێت لەگەڵیبم..
ئامادەبووم کە واز لە پلانەکە بهێنم و جیمین بێهیوابکەم، ئەو کەسەی کە یارمەتیدام ببم بەو کەسەی ئەمڕۆم وە هەمیشە جگە لە میهرەبانی هیچی بەرامبەر نەکردووم..
بەڵام من دووبارە کەوتمەوە نێو یارییە فێڵبازەکانی جۆنگکووک..
لەو کاتەدا هەستم ئەکرد کە بێهیواییەکەم ئەگۆڕێت بۆ توڕەیی..
تووڕەییەکی قوڵ، توڕەیی بەرامبەر ناپاکییەکەی
توڕەیی بەرامبەر بە خۆم بۆ ئەوەی کە بڕوام بە درۆکانی کرد زۆر بە سادەیی..
تەنها شتێک لەو ساتەدا کە دەمویست بیکەم ئەوەبوو کە ئازاری بدەم، زۆر بەخراپی ئازاری بدەم..
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
عاطفية"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
