83

1K 177 1.1K
                                        

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎







"تایهیۆنگ؟"

لێرە چی دەکات؟

قژە شەپۆلییەکەی بەسەر ڕوخساریدا هاتبووە خوارەوە و قاتێکی ڕەشی لەبەردابوو، یەک وشەی نەئەوت و وەک ئەوەی شتێکی ناڕاستەقینەی بینیبێت سەیری ئەکردم، چاوم لە لێوەکانی بوو کە زەردەخەنە چووە سەریان کاتێک چاوەکانی چوونە سەر ئەوانەی من.

"جەین.. "

بێدەنگ بوو و سەیری ئەکردم

"واو"

چاوەکانی لە سەرەوە تا خوارەوە سەیریان کردم و گەڕانەوە سەر چاوەکانم.

"دڵخۆشم بە دووبارە بینینەوەت"

"منیش دڵخۆشم"

زەردەخەنەم بۆی کرد و بە زۆر خۆم گرتبوو کە لە باوەشی نەگرم، من نەمتوانی بانگهێشتی بکەم لەبەر ئەوەی جیمین ڕێگەی نەدا هیچ ئەندامێکی دەستەکەی جۆنگکووک بەشداری ئاهەنگەکە بکەن، چونکە گریمانەی ئەوەی ئەکرد کە ئاژاوە دروست بکەن.

"ئاهـ، بیست و سێ ساڵەی لە دایکبوونت پیرۆزبێت"

زەردەخەنەیەکی کەمی بۆ کردم و وتی

"دیارییەکم بۆ هێناویت،لەسەر مێزی دیارییەکان بۆم جێهێشتووی"

"سوپاس"

بە دڵخۆشی وتم لە کاتێکا هەوڵم ئەدا کە دەمارگیرییەکەم هێور بکەمەوە بە هۆی شێوازی سەریکردنەکەیەوە.

"دەزانم بانگهێشت نەکراوم، بەڵام نەمویست ڕۆژی لە دایکبوونتم لە دەستبچێت "

" ویستم بانگهێشتت بکەم بەڵام دوای ئەوەی ڕوویدا پێم وابوو باشترە بۆ ماوەیەک نەتبینم"

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now