ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
دوای ئەوەی خۆمشوشت گەڕامەوە سەر جێگەکەم چونکە هەستم بە نەخۆشی ئەکرد و دڵم تێکەڵ ئەهات، تەنیا شتێک کە ئەمەوێت بیکەم ئەوەیە بە درێژایی ڕۆژ لەسەر جێگەکەم پاڵبکەوم، بەتانییەکەم دا بە ڕوخسارمدا بۆ ئەوەی لە خۆرەکە ڕزگارم بێ.
چاوەکانم ئاوسابوون بەهۆی گریانەکەی دوێنێ شەوەوە.
بۆچی جۆنگکووک وا دەکات؟
ئەوەی کە زۆر ئازارم دەدات ئەوەیە کە بەڕاستی پێی وایە کە من باوکیم کوشتووە.
ئەوەی دوێنێ شەو لەگەڵ جۆنگکووک ڕوویدا بۆ جیمینم نەگێڕایەوە، دەزانم کە ئاژاوە و کێشەی زیاتر دروست ئەکات.
قسەکانی جۆنگکووک بە بەردەوامی لە مێشکمدا لێدەدرانەوە، ئەوەش بۆی قورس دەکردم کە بخەومەوە، بەتانییەکەم لەسەر ڕوخسارم لابرد و چاوەکانم خستە سەر سەقفە سپییەکە و دووبارە دەستم کرد بە بیرکردنەوە.
ئەو وتی کە لە ڤیدیۆکەدا منی تێدام، بەڕاستی دەمەوێت بیبینم.
لەناکاو خۆم ڕاست کردەوە بە حەز و تامەزرۆییەکی زۆرەوە بۆ بینینی ئەو گرتانە.
بێ ئەوەی زیاتر بیربکەمەوە، لە ژوورەکەم ڕۆیشتمە دەرەوە و پاسەوانەکانم تێپەڕاند و بەرەو باڵی ڕۆژئاوا بەڕێکەوتم، بەڵام لەناکاو وەستام کاتێک هەندێک پاسەوانی جیمین و جۆنگکووکم بینی لەوێ.
پاسەوانێک لەوانەی جیمین هاتە پێشم بە میهرەبانی وتی.
"خاتوو ئۆهـ، ڕێگەت پێنادرێت بێیتە ئێرە"
"پێویستە لەگەڵ جۆنگکووک قسەبکەم بەپەلە"
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
