56

985 180 1.2K
                                        

✯_𝓋ℴ𝓉 𝒶𝓃 𝒸ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉_✯

☘︎____________❦︎____________☘︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

☘︎____________❦︎____________☘︎







"بەڵێ دەزانم باوەڕکردن بەوە قورسە، بەڵام ئەوە ڕاستە من و جۆنگکووک و تایهیۆنگ باشترین هاوڕێ بووین "

جیمین بە خەمباری سەیری خوارەوەی کرد،
ڕابردبووی خۆی هاتەوە یاد لەگەڵ دوو هاوڕێ نزیکەکەی کە هەروەکو برا وابوون.

جەین سەرسوڕماو بوو، نەیدەتوانی وێنای ئەوان بکات وەکو هاوڕێ، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئێستا چۆن مامەڵە لەگەڵ یەکتر دەکەن.

"کەواتە ئێوە چۆن بەو جۆرەتان لێ بەسەرهات؟"

"ئێمە لەو کاتەدا زۆر لەیەکتر نزیک بووین، من لە بنەڕەتدا وەکو برایەکی گەورە وابووم بۆیان بەتایبەتی بۆ.."

لەوکاتەدا ئاهێکی قوڵی کێشا..

"بۆ جۆنگکووک چونکە بچوکتربوو، من لە تایهیۆنگ نزیک بوومەوە و لە ڕێگەی ئەوەوە جۆنگکووکم ناسی، بەڕاستی ناتوانم پەیوەندییەکەمان ڕوون بکەمەوە، وەکو ئەوە وابوو بە تەنیا ئەو سێیەمان دژی جیهان بوەستینەوە، هەمیشە پشتی یەکترمان دەگرت"

زەردەخەنەیەکی نەرم چووە سەر لێوەکانی جیمین بە بیرهاتنەوەی کاتی منداڵی.

" ئەو دووە خراپەکار بوون، هەمیشە کێشەیان دروست دەکرد"

جیمین خەریک بوو پێبکەنێت بەڵام سەرکوتی کرد، ڕێگەی بە خۆی نەدەدا هەست بە هیچ خۆشییەک بکات بەرامبەر بە ڕابردووی

" وە هەمیشە دەبوو کە من یارمەتیان بدەم و چاکی بکەمەوە، بەڵام ڕاستگۆیانە ئەوان منداڵی باشبوون بەتایبەتی جۆنگکووک"

لەناکاو دەربڕینی ڕوخساری تاریک بوو

"پاشان ڕۆژێک کاتێک تەمەنم نزیکە چواردە ساڵان بوو، تایهیۆنگ و جۆنگکووکم هێنایە ماڵەوە وە لەو کاتەدا دایکم هەموو شتێکی پێوتم، کاتێک کە دایکم جۆنگکووکی بینی و زانی کە چەندە لەیەک نزیکین ئەوکات پێی وتم"

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now