ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦
"جەین بۆچی؟"
ئەوە مامم جونسوو بوو کە بە نائومێدی سەیری دەکردم.
چاوەکانم خستە سەر دەستەکانم بەڵام شۆک بووم بە بینینی ئەو هەموو خوێنەی سەر دەستەکانم، بە خێرایی هەنگاوم نایە دواوە تاوەکو سەرنجی ئەو چەقۆ خوێناوییەمدا کە لەنێو دەستم بوو، بە شۆک و شڵەژانەوە چەقۆکەم فڕێدایە سەر زەوییەکە و لێیم ڕوانی.
"تۆ هەروەکو کچم وابوویت..بۆچی واتکرد؟"
کەوتە سەر زەوییەکە و خوێن لە دەمی هاتە دەرەوە.
بەخێرایی بەرەو ڕووی ڕۆشتم بەڵام چاوەکانم کرانەوە و خێرا دەستم کرد بە هەناسە هەڵکێشان، ئارەقەی سارد بە ڕوخسارما دەهاتە خوارەوە و دەستەکانم دەلەرزین.
ئەوە تەنیا خەونێکی ناخۆش بوو.
خۆم ڕاست کردەوە و سەیری کاتژمێرەکەم کرد و بینیم کە ٥ی بەیانییە و هێشتا خۆر هەڵنەهاتووە.
لە لێواری جێگەکەوە قاچەکانم بردە خوارەوە و بەرامبەر پەنجەرە گەورەکەی پێشم دانیشتم و لێیم ڕوانی بۆ ئەوەی کەمێک ئارامم ببمەوە دوای ئەو خەونەی بینیم.
ئایا ئەوە تەنیا خەونێک بوو یان بەڕاستی ئەوە ڕوویدا؟
نەخێر..دڵنیام تەنیا خەونێک بوو..دەزانم من ئەوەم نەکردووە.
لە جێگەکەم هەستامەوە و جلی خەوە کورتەکەم ڕێکخست، ویستم ژوورەکە بەجێبهێڵم و بڕۆم هەندێک ئاو بخۆمەوە دوای ئەو خەونە ترسناکە پێموانییە خەوم لێ بکەوێت.
مۆبایلەکەم هەڵگرت و بەرەو دەرگەکە چووم و کردمەوە و یەکسەر ڕووبەڕووی ڕوخساری چوار پاسەوانەکەی پێشم بوومەوە.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
