ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
دوای دوو هەفتە~
لە ئۆفیسەکەم بووم و کارم لەسەر پڕۆژەی داهاتووی کۆمپانیاکەم ئەکرد ،ناچاربووم ئەمڕۆ تەواوی بکەم بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی سبەی نەمدەتوانی کار بکەم و ئاهەنگی ڕۆژی لە دایک بوونم بوو.
"جەین قاوەم بۆ هێناوی"
سێری لەناکاو بە ئەمریکانۆیەکی سەهۆڵاوەوە هاتە نێو ئۆفیسەکەمەوە.
"پێویستی نەدەکرد، بەڵام سوپاس"
هاتە لام و قاوەکەی لەسەر مێزەکەم دانا.
"دەزانم بۆ ماوەیەکی زۆرتر لێرە ئەمێنیتەوە"
"سوپاس سێری"
زەردەخەنەم بۆی کرد و دڵخۆشبووم کە یاریدەدەرەکەم وەکو هاوڕێیەکی نزیکم وایە.
"دەی من جێتدەهێڵم بۆ ئەوەی کاربکەیت"
زەردەخەنەیەکی بۆ کردم و وتی
"هەرکات پێویستت بە شتێک بوو پەیوەندیم پێوەبکە"
سەری بۆ نزم کردمەوە و چووە دەرەوە و منی لەنێو ئۆفیسە بێدەنگەکەمدا جێهێشت،پاڵمدایەوە بە کورسییەکەمەوە و هەستم بە فشاری پشت و ملم ئەکرد.
لەسەر کورسییەکەم هەستامەوە چونکە بۆ ماوەیەکی زۆربوو کە دانیشتبووم، لە پەنجەرەی ئۆفیسەکەمەوە سەیری دەرەوەم ئەکرد لە ئێستاوە خەریکبوو تاریک دەبوو
قۆڵەکانم لەسەر سنگم گرێدا و بەردەوام بووم لە سەیرکردنی شەقامە قەرەباڵغەکە،
هەندێکیان بە جلو بەرگێکی ڕێکەوە پەلەیان دەکرد و دیاربوو کە کاریان هەیە و هەندێکیشیان خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگا بوون کە خەریکی مۆبایلەکانیان بوون یاخود هێدفۆنیان لە گوێ بوو و گوێیان لە میوزیک دەگرت.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
