51

875 195 1.2K
                                        


❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎

ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎






Jain~



"دڵنیام کە ناتەوێت برای خوێنی خۆت بکوژیت، بە تایبەت ڕێک لە پێش باوکم"

جیمین بە گاڵتەجاڕی وتی.

چی؟ئایا ئەوەی بیستم ڕاست بوو؟

جۆنگکووک چاوەکانی تەسککردەوە و بە نیگایەکی پڕ لە سەرلێشێواوی و نیگەرانی سەیری دەکرد، بەڵام هێشتاش دەمانچەکەی لە ئاڕاستەی جیمین هێشتبووەوە.

هەموو ژوورەکە بەهۆی قسەکانی جیمینەوە بێدەنگ بوون.

زۆر قورس بوو کە باوەڕ بەو شتانە بکەم کە تازە لە جیمین بیستبووم، لە کاتێکا هەوڵم ئەدا کە باوەڕ بە قسەکانی جیمین بکەم چاوەکانم چوونە سەر هیۆری ئەویش بە چاوێکی فراوانەوە لەسەر کورسییەکەی دانیشبوو، پێدەچوو ئەویش شۆک بووبێت چونکە لە ڕوخساریدا دیاربوو.


"باشە، برایەکی تەواوەتی نا نیوە برا"

جیمین بە فێڵبازی وتی و بێدەنگییەکەی بڕی

دەستەکانی خستە نێو گیرفانیەوە بەبێ گوێدان بەو چەکەی کە ئاڕاستەی کرابوو

"بەڵام هێشتا هەمان دی ئێن ئەیمان هەیە"

دوای ئەوەی جیمین وتی جونسوو هاتە نێوانیان و بە ئاسانی چەکەکەی لە دەستی جۆنگکووک برد چونکە لە شۆکدا بەستبووی وادیاربوو کە ئیتر لە قسەکانی جیمین تێگەشتبوو.

"ئەوە ڕاستە کوڕم جیمین برا گەورەی تۆیە"

چاوەکانی جۆنگکووک فراوان بوون لە پشتڕاستکردنەوەکەی باوکی سەرلێشێواو دەرئەکەوت، بەڵام دواتر دەربڕینی ڕوخساری گۆڕا وا دەرئەکەوت کە ڕەتیدەکاتەوە باوەڕ بەو شتە بکات.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now