ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
Taehyung ~
"ئۆهـ جەین،هاوسەرگیریم لەگەڵ ئەکەیت؟"
ئایا من ئەوەم بە ڕاستی بیست؟
جین بە ناڕەحەتی لە تەنیشمدا وتی
"دەمزانی بیرۆکەیەکی خراپە کە ئەمشەو بێینە ئێرە"
"بەڵێ پاڕک جیمین،من هاوسەرگیریت لەگەڵ ئەکەم!"
هێندە جوان زەردەخەنەی ئەکرد کاتێک قسەی دەکرد.
دووبارە هەستم بە ئازارە ئاشناکەی دڵم کردەوە بەڵام ئەمجارەیان لە هەموو کاتێک بەهێزتربوو، وام هەست ئەکرد کە دڵم بەتەواوی پارچە پارچە بووە.
هەموو دەوروبەرمان دەستیان کرد بە هاوارکردن و هاندانیان، لەم نێوەندەدا من و کوڕەکان لە ئاستی خوارەوە لەسەر کورسییەکانمان دانیشتبووین.
چاوەکانم چوونە سەر جۆنگکووک کە زۆر پەرۆش بوو بۆ ئەمشەوە بەڵام لە ئێستادا ڕوخساری هەموو شتێک ئەڵێت، ئەو بە تەواوی دڵی شکاوە.
وەک ئەوە دیاربوو لە شوێنی خۆی بەستبێتی و چاوەکانی هەر لەسەر ئەوان بوو، پاش کەمێک چاوەکانی داخست و سەری نزم کردەوە، هەستم بە نەهامەتییەکەی ئەکرد.
لەسەر کورسییەکەم هەستامەوە و هەستێکم هەبوو کە تەنانەت ناتوانم ڕوونی بکەمەوە، بەڵام ئەوندە دەزانم کە بە ڕادەیەکی زۆر ئازاری هەیە.
چوومە لای مێزی خواردنەوەکەو گارسۆنەکە ویستی خواردنەوەیەکم بۆ تێبکات بەڵام من بە خێرایی بتڵە مەیەکەم لێی وەرگرت و دەستم کرد بە خواردنەوەی، پەرداخێک بەس نابێ بۆ هەستەکانم پێویستم بە تەواوی شووشەکە بوو.
یارییە ئاگرینەکان ئاسمانەکەیان ڕووناک ئەکردەوە و منیش کاتێک سەیری ئاسمانم ئەکرد بەردەوام بووم لە خواردنەوە.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
