☘︎ᴠᴏᴛᴇ ɴᴅ ᴄᴏᴍᴍᴇɴᴛ☘︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
༄------------------------------♕︎------------------------------༄
~Flashback~
Jimin~
من و دەستەکەم لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە دانیشتبووین و بەڕێوەبووین بۆ شوێنی جونسوو.
بەداخەوە ناچاربووم کە جەین لەلای جۆنگکووک بهێڵمەوە بۆ بەدەستهێنانی چیپەکە، دەبوو خۆم مامەڵە لەگەڵ جونسوو بکەم.
"قورسە کە جیۆن جونسوو بخەینە خوارەوە لەکاتێکا جۆنگکووک دەستەکەی لا جاران بەهێزتر کردووە."
سەیری کوڕەکانم کرد کە لەبەردەمم دانیشتبوون و وتم.
"هیوادارم جەین بە زوویی ئەو چیپە بدۆزێتەوە."
"بەهەرحاڵ، ئەوچۆنە؟"
نامجوون پرسی
"ئایا پەیوەندیت لەگەڵی هەیە؟"
" لە ڕاستیدا ئەمڕۆ چووم بۆ بینینی لە ئۆفیسەکەی"
بەردەوام بووم و پێیانم گوت کە کۆبوونەوەکەم چۆن بەڕێوەچووە لەگەڵ جەین..
یوونگی بە گاڵتەجاڕی وتی
"پێموتیت کە ناتوانێت ئەو کارەبکات"
" یوونگی، بێدەنگبە! تەنها کەمێک کاتی پێبدە متمانەم پێبکە"
یوونگی کەمێک سەیری کردم، پاشان لە بێزاریا ئاهێکی کێشاو وتی
"هەرچی تۆ بیڵێیت"
لە کۆتاییدا گەیشتینە کۆشکە گەورەکەی جونسوو، ماوەیەکی زۆربوو کە پێم نەخستبووە نێو ئەو ماڵە، هێشتا وەکو خۆی بوو
تەنانەت هەندێک لەو پاسەوانانەی کە دەمناسین هێشتا لێرە کاریان ئەکرد.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Roman d'amour"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
