ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
بەهۆی ئەو تیشکە خۆرە بە تینەی لە ڕوخساری ئەدام ڕوخسارم گرژ کرد و چاوەکانم بە هێواشی کردەوە، بۆ چەند خولەکێک هەر بەو جۆرە مامەوە و لە سەقفە سپیەکەی سەرمەوە دەڕوانی، بیرم دەکردەوە کە چۆن گەیشتوومەتەوە ئێرە.
چاوەکانم خستە سەر لای ڕاستم و جیمینم بینی کە لە تەنیشتم خەوتبوو، ڕەنگە دوێنێ شەو ئەو منی هەڵگرتبێت بۆ سەر جێگەکەم، گەشتێکی دوور و درێژمان هەبوو بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە ماڵەوە، دوا ساتەکانیش کە بیرمن پێش ئەوەی لە ئۆتۆمبێلێکەدا بخەوم دەنگی بارانەکەبوو کە بە هێمنی بەر پەنجەرەکە دەکەوت و لە هەمانکاتیشدا دەنگی گریانە هێمنەکەی جیمین لە تەنیشتم.
چاوەکانم هەر لەسەر ئەوبوون و بیرم لەو کاتە دەکردەوە کە فرمێسک بە چاوەکانیدا هاتبووە خوارەوە، پێموانییە ئەو بزانێت کە من بینیومە، لەو ساتەدا زۆر حەزم دەکرد لە باوەشی بگرم بەڵام خۆم گرت و کاتم پێی دا،
پێموانییە هیچ شتێک توانیبای هەستێکی باشی پێبدا دوای ئەوەی ئەو شتانەم پێی وت کە لە نێوان من و جۆنگکووکدا ڕوویداوە،
گەر منیش لە جێی ئەو بوام هەستم بە هەمان شت دەکرد، من پێشتریش ئەوەم ئەزموون کردوە بۆیە بە تەواوی دەزانم هەستی چۆنە.
بەڵام ئەو هەرگیز نایەوێت ئەوە نیشانی من بات، چونکە دەزانم کە بەڕاستی خۆشی ئەوێم تەنانەت گەر ئەو هەستانە لە ناخەوە بشیکوژن،
لە کاتی سەیرکردنی ئەودا دووبارە هەستی تاوانباری دەستی بەسەردا گرتمەوە بەهۆی ئەو کارانەی کە بەرامبەر ئەم پیاوە کردبووم کە لە ناخی دڵییەوە خۆشی دەوێم و گرنگم بۆی.
تەنانەت دوای هەموو ئەو شتانەی کە پێشیم وت هیچی نەکرد، ئەو جگە لەوەی بە نەرمی لێی بووریم هیچی تری نەکرد، هەندێک جار وا هەست ئەکەم کە من شایەنی ئەو نیم،
ئەو شایەنی کەسێکی زۆر باشترە لە من.
هێواش هێواش لەسەر جێگەکە هەستامەوە و هەوڵمئەدا کە ئەو بە ئاگا نەهێنم،
بەرەو حەمامەکە ڕۆیشتم بۆ ئەوەی دوشێک بکەم و ئەو شتانە بیری خۆم ببەمەوە کە ڕوویاندا.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
