𖧷ᴠᴏᴛᴇ ɴᴅ ᴄᴏᴍᴍᴇɴᴛ𖧷
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
᯾---------------------------❄︎-------------------------᯾
چاوەکانم تروکاند و یەکسەر هەستم بە ئاسودەیی کرد بە بینینی یوونگی و نامجوون کە لە پشتەوەی وەستابوو.
"سوپرایز!"
هەردووکیان پێکەوە بە پێکەنینەوە وتیان
دەستم بە سنگمەوە گرتبوو و هەوڵم ئەدا کە هەناسەدانم ڕێک بخەم.
یوونگی کەمێک پێکەنی و وتی
"کوڕە ڕۆمانسییەکە لە باڵکۆنەکە چاوەڕێت دەکات"
دوای ئەوەش ڕێک بەرەو دەرەوە ڕۆیشت بێ ئەوەی هیچ بڵێم.
"چێژوەرگرن"
نامجوون وتی و پەنجە گەورەکەی بۆ بەرز کردمەوە و بە دوای یوونگیدا ڕۆیشت
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی کە بەسەر ئەو دۆخە
پڕ لە دڵەڕاوکێییەدا ڕۆیشتم کە ئەو دووە بێ هۆکار پێیاندام.
بە تامەزرۆیی ڕووبەڕوی ئەو دەرگە شوشەییە وەستابووم کە دەڕۆیشت بۆ باڵکۆنەکە.
هەنگاوم نایە دەرەوە و یەکسەر هەستم بە بایەکی سارد کرد کە بەر پێستم دەکەوت،
بەڵام چاوەکانم درەوشانەوە بەو دیمەنەی کە لە پێشم بوو.
هەموو زەوییەکە بە گوڵی سوور ڕازێنرابووەوە
لە فیلمێکی ڕۆمانسی دەچوو
بەرەو پێشەوە ڕۆیشتم و وەستام کاتێک ئەوم بینی کە پشتی لە من بوو و سەیری دەرەوەی دەکرد، لەناکاو چاوەکانم چوونە سەر مێزێک کە بە شێوەیەکی جوان ڕازێنرابووەوە و گوڵی زیاتر و شەرابی لەسەر بوو.
زیاتر لێی نزیک بوومەوە و هەستێکی سەیر لە گەدەم پەیدابوو کاتێک ڕووی لێکردم چاوەکانی لە خۆشیدا دەدرەوشانەوە.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
