ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦
هەنگاوم نایە نێو کۆشکەکەوە و هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا کاتێک سەیری دەوروبەری شوێنەکەم کرد، ناوەوەی ماڵەکە بە تەواوی گۆڕاوە،تەواوی شوێنەکە ڕەنگێکی ڕەش و تاریکی هەبوو و زەوییەکەش سپی بوو.
ئەو پلیکانانەی کە بەرەو ژووری نووستنی قاتی سەرەوە دەڕۆن هێشتا لەلای چەپەوەبوون بەڵام شێوازەکەی گۆڕابوو و ڕەنگەکەشی ببوو بە ڕەش، لەلای ڕاستیشەوە هێشتا ئەو دەرگە گەورەیە هەبوو کە دەیبردی بۆ ئۆفیسەکە و نزیکەی پێنج پاسەوان لە پێشی وەستابوون.
"واو"
یوونگی لەبەر خۆیەوە وتی و سەیری دەورووبەری ماڵەکەی دەکرد.
هەرچەندە سەرسوڕهێنەر دەرئەکەوێت بەڵام نازانم بۆچی هەست بە خەمباری ئەکەم بە بینینی گۆڕانی دیزانی ماڵەکە، لێرەبوون هەستێکی زۆر سەیری هەیە، زۆر جیاوازە لەو کاتەی کە من تێیدا دەژیام، ماڵێکی تەواو جیاوازبوو.
"ئازیزم، تۆ باشیت؟"
جیمین پرسی کاتێک توندتر دەستی گرتم.
سەرم بە بەڵێ جوڵاند و زەردەخەنەیەکی لاوازم بۆیکرد، پاشان چاوەکانم گەڕاندەوە سەر ماڵەکە، هەستم بە ئازار دەکرد، هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە کە جارێکی تر بگەڕێمەوە ئێرە.
"هەرگیز بیرم لەوەنەدەکردەوە کە ڕۆژێک لەگەڵ دوژمنەکانمان بژین"
یوونگی وتی و سەرنجی خستە سەر من و جیمین.
"ئەم شوێنە لەوە گەورەترە کە لە دەرەوە دەرئەکەوێت"
نامجوون وتی کاتێک بە سەرسامی لە ماڵەکەی دەڕوانی.
سەرنجی ئەوەم دا کە سەیرکردنەکانی جیمین جیاوازبوون، ئەو سەرسام نەبوو بەڵکو بە دوای شتێکی تردا دەگەڕا.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
عاطفية"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
