105

928 174 1.1K
                                        


ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎






بارانەکە هێواش ببووەوە و بە نەرمی دەیدا بە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلە مێرسیدسەکەی جیمیندا.

جیمین یەکسەر کراسە تەڕەکەی دانا و لە نێو سندوقی ئۆتۆمبێلەکە کۆمەڵێک جلی وشکی دەرهێنا پێش ئەوەی خۆی بگۆڕێت خاولییەکی دا بە جەین تاوەکو خۆی پێ وشک بکاتەوە،
پاشان کراسێک و بێجامەیەکی تراکسوتی دەرهێنا و ئاڕاستەی جەینی کرد
هەموو ئەوانەی کرد بێ ئەوەی یەک وشەش بڵێت.

دوای ئەوەی لە جۆنگکووک دوورکەوتنەوە
بەرەو پشتەوەی ماڵەکە ڕۆیشتن، لەوێ بەلەمێکی بچووک چاوەڕێی دەکردن بۆ ئەوەی لەوێ دەربچن و بگەنە لای ئۆتۆمبێلەکە.

جیمین دواجار خۆی گۆڕی و هەرچەندە نائومێد و توڕەبوو بەڵام هێشتاش خەمی جەینی بوو و
بلوزێکی تری دەرکرد و ئاڕاستەی جەینی کرد بۆ ئەوەی سەرمای نەبێت.

لەسەر کورسییەکەی تەنیشتی دانیشت و جەینیش بە هێواشی بلوزەکەی لێوەرگرت،
ئەوان هەر بێدەنگ بوون
لەو بێدەنگییەدا تەنیا دەنگی ئۆتۆمبێلەکە و بارانەکە دەهات کە دەیدا بە پەنجەرەکەدا.

جەین ڕووی لە پەنجەرەکە کرد و هەرچەندە لەبەر بارانەکە دەرەوە هێندە بە جوانی نەدەبینرا بەڵام هەوڵیدەدا کە چاوی لەسەر ئەوێ بێ چونکە نەیدەویست ڕووبەڕووی ئەو کەسەی تەنیشتی ببێتەوە، بیری دەکردەوە لەوەی کە ئایا بڕیاری دروستی داوە یاخود نا
بەڵام ئەوەی بە دڵنیایی دەزانی ئەوەبوو کە جیمینی خۆشدەوێت و نایەوێت ئازاری بدات بەتایبەتی دوای ئەو هەموو کارەی کە بۆی کردووە.

"جیمین.."


دواجار ڕووی لە ئەو کرد و ئەویش بە هەمان شێوە سەیری پەنجەرەکەی دەکرد و لە بیرکردنەوەکانیدا وون ببوو.

"من بب.."

"برسیتە؟"

جیمین ئەوی بڕی و بە دەربڕینێکی تاریک و خەمناکەوە لێی دەڕوانی بەڵام هێشتاش توانی بە زۆر زەردەخەنەیەک بهێنێتە سەر لێوەکانی.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now