79

987 162 353
                                        

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎



Jain~






زەردەخەنە چووە سەر لێوەکانم بە بینینی جیمین کە چەند دڵخۆشبوو کە لەگەڵمدا هاتە بۆسیۆنگ.

ئێمە لەو کەنارەبووین کە پێشتر هەموو کاتەکانم لەوێ بەسەردەبرد، دوای هەفتەیەک لە چاکبوونەوەم دوای ئەو ڕووداوە ترسناکە جیمین بڕیاریدا کە بچینە بۆسیۆنگ، چونکە دەیویست لەوێ پشووبدەم و هەروەها کاتێکی زیاتر لەگەڵ دایکم بەسەرببەم.

دوو مانگ تێپەڕیبوو لەو کاتەوەی کە من و جیمین دەستمان کرد بە مانەوە لە شوێنی منداڵیم، لەو ماڵە نوێیەدا دەماینەوە کە دایکمم بۆی گواستبووەوە دوای ئەوەی هیۆری هەڕەشەی ئازاردانی ئەوی لێکردم، کوڕەکان نەهاتبوون و لە سیۆل مابوونەوە بەهۆی کار و بارەوە.

جیمین دەستی بۆ درێژ کردم و وتی

"ئازیزەکەم، وەرە ئێرە"

دەستەکانم خستە نێو دەستەکانی و ماچێکی نەرمی لەسەر دەستم کرد و زەردەخەنەی بۆ کردم.

زیاتر لە خۆی نزیکی کردمەوە و دەستەکانمی بەرز کردەوە و لە دەوری ملی ئاڵاندنی و ئەوانەی خۆشی لەسەر کەمەرم دانا.

"زۆرم خۆشئەوێی ئازیزم"

" منیش خۆشمئەوێی"

بەبێ دوودڵی وتم و زەردەخەنەم بۆیکرد.

بۆ چەند ساتێک سەیری نێو چاوەکانی کردم و لەناکاو پرسی.

"جەین، تۆ دڵخۆشی؟"

"بێگومان دڵخۆشم، گەر تۆ لە تەنیشتم بیت هەمیشە دڵخۆش ئەبم"

زەردەخەنەی بۆ کردم بەڵام دەمتوانی ئەوە بزانم کە شتێک لە ناوەوە بێزاری ئەکرد، لەناکاو بێدەنگ بوو وەک ئەوەی بیر لە شتێک بکاتەوە، پاشان هەنگاوی نا بەرەو پشتەوەم و قۆڵەکانی لە دەورم دانا و هەردووکمان ڕووبەڕووی زەریا ئارامەکەی پێشمان بووینەوە و لێیمان دەڕوانی.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now