99

817 171 1.1K
                                        


ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦





دەنگی هاوارکردنی ناوم لە گوێمدا دەنگیدایەوە کاتێک بە توندی کەوتمە نێو ئاوە ساردەکەوە و هەستم بە تەزوویەکی کارەبایی کرد کە بە هەموو جەستەمدا هات.

هەناسەم گرت و هەوڵمدا بە خێرایی مەلە بکەم و بگەڕێمەوە وشکانی، بەڵام زەحمەت بوو چونکە ئاوەکە زۆر سارد بوو.

ئەبوو بە خێرایی لەو ئاوە دەربچم بۆ مانەوەم بە زیندوویی، ساردی ئاوەکە زیانی بۆ جەستەم هەبوو
گەر بە خێرایی دەرنەچم دەبێتە هۆی
دابەزینی پلەی گەرمی لەش کە زیانێکی زۆری هەیە و دەبێتە هۆی مردن.

قاچ و دەستەکانم دەجوڵاند و هەوڵمدەدا کە بە ناو ئەو ئاوە سەهۆڵینەدا مەلە بکەم،
هەستم دەکرد بە دەرزی جەستەم کون کون دەکەن.

پێموانییە چیتر بتوانم بەردەوام بم.

لەناکاو دەستێکی بەهێز قۆڵی گرتم و بەرزی کردمەوە و لە ئاوەکە دەریهێنام، بە خێرایی هەناسەم هەڵدەکێشا بۆ ئۆکسجین،
خێرا چاوەکانم سڕییەوە و هەوڵمدا کە ڕوخساری ئەو کەسە ببینم کە ڕزگاری کردم
بەڵام بەهۆی بارانە زۆرەکەوە نەمدەتوانی بە ڕوونی بیبینم.

بەڵام من دەزانم ئەو کەسە جۆنگکووکە.

بە دوای مندا هاتبووە نێو دارستانەکە و درێغی نەکرد و بازیدایە نێو دەریاچەکە کاتێک منی بینی لە بەردەکە کەوتوومەتە خوارەوە.

"تا دەتوانیت بەردەوامبە لە مەلەکردن و شوێنم بکەوە"

بە توندی فەرمانی بەسەردا کردم و دەنگی ئاماژەیەک بە ترس و دڵەڕاوکێی تێدابوو.

وازی لە دەستم هێنا و سەیری دەوروبەری ئەکرد بۆ ئەوەی لە ژێر  بارانە بە لێزمەکەوە ئاڕاستەی ماڵەوە بدۆزێتەوە.

"گرنگە تا دەتوانیت جەستەت بە جوڵە بهێڵیتەوە تا دەگەینە کەنارەکە، بەڵام گەر ماندووبوویت ئاگادارم بکەوە، ئەوکات من هەڵتدەگرم"

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now