93

780 168 1.2K
                                        

ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎_____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎




بە هێواشی چاوەکانم کردەوە و یەکسەر سەیری تەنیشتی جێگەکەم کرد،جێگەکە چۆڵ بوو وادیارە جیمین ڕۆیشتووە.

کەمێک خۆم هەستانەوە و لەسەر جێگەکە دانیشتم،
چاوەکانم بە دەوری ژوورەکەدا سوڕاند و تێگەشتم کە ئەمە ژوورە هاوبەشەکەی من و جیمین نییە، بە زانینی ئەوە پلەی گەرمیم بەرز بووەوە و ترس و دڵەڕاوکێ لە ناخمدا سەریان هەڵدا، یانی ئەوەی ڕوویدا خەون نەبوو ڕاستی بوو.

بەخێرایی هەستامەوە و بە شڵەژاوی سەیری دەوروبەری ژوورەکەم کرد.

من لە کوێم؟

لە پێشم پەنجەرەیەکی گەورە هەبوو کە لە دەرەوەی باڵکۆنەیەک هەبوو ڕووی لە دەریاچەکە کردبوو.

دەریاچە؟

دەریاچەکە شاخێکی گەورەی لە پاشخاندا هەبوو.

بەخێرایی لە پەنجەرەکە نزیک بوومەوە و سەیری دەرەوەم کرد، هەوڵم ئەدا ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە بینیم، بڕوام ناکرد کە ڕاستی بێ.

بەڵام ئەوە ڕاستی بوو، لەوانەیە لە لادێیەک یان گوندێکدابم، لە دوورەوە کابینەیەکی سپیم بینی کە لە کەناری دەریاچەکەبوو، شوێنەکە دیمەنێکی ئارام و پاکی هەبوو.

ئارام بوومەوە و دڵخۆشبووم چونکە دەمزانی ئەمانە هەمووی پلانی جیمینن.

من دەزانم ئەو پلانی ئەمەی داناوە، ئەو هەمیشە حەزدەکات بە شێوەیەکی سەیر سەرسامم بکات.

بە تامەزرۆیی لە ژوورەکە ڕۆیشتمە دەرەوە بۆ بینینی جیمین و گەڕان بەنێو ئەم شوێنە خۆشەدا، کاتێک بەنێو ماڵەکەدا دەگڕام سەرسام بووم بە دیزاینە ناوەزەکەی.

هەموو دیوارەکان سپی بوون، لە ماڵەکەدا چەندین پەنجەرەی گەورەهەبوون کە ڕێگەی بە تیشکی خۆردەدا کە بێتە ژوورەوە و دیمەنێکی ڕوونی ناوچەکەی نیشاندەدا.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now