ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
Jimin~
هەنگاوم نایە ماڵەوە و سەیری کاتژمێرەکەم کرد
کاتژمێر دوانزەی شەو بوو، کوڕەکان چەند خولەکێک پێش من گەیشتن و لە ئۆفیسەکەم چاوەڕێن.
"جەین لە کوێیە؟"
لە پاسەوانێکی نزیکی دەرگەکەم پرسی.
"لە ڕاستیدا سی خولەک پێش ئێستا گەیشتەوە ماڵەوە گەورەم"
بەم کاتە؟ سەیرە، یونا پێی وتم کە پێنج کاتژمێر پێش ئێستا گەیشتوونەتەوە ماڵەوە دوای ئەوەی ئایرایان بینی، جەین دەبێ ماندوو بێت و خەوتبێ ئێستا بۆیە دوای ئەوەی لەگەڵ کوڕەکان قسەم کرد دەچمە لای.
هەست بە ناخۆشی ئەکەم کە تەواوی ڕۆژەکە جەینم پشتگوێخستبوو، وایە بەشێکی لەبەر سەرقاڵیم بوو بەڵام پێویستیشم بە کات بوو.
بەڵام یونا نامەی بۆ ناردم و پێی وتم کە ئەمڕۆ بە تەواوی جەین چی کردووە وە ئەوەشی پێ وتم کە ئایرا هاتووەتە سەر ڕێیان و پێی وتون کە خوشکی جەینە بەڵام نە ئەوان و نە من هیچ بڕوا بەو پڕووپوچییە ناکەین.
بەرەو ئۆفیسەکەم بەڕێکەوتم و بەرەو لای نامجوون و یوونگی ڕۆیشتم کە بە ئاسودەیی لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوون و خەریکی خواردنەوە و گفتوگۆکردن بوون.
یوونگی قومێکی لە خواردنەوەکەی خوارد و وتی.
"ئەگەر ڕاستگۆبم من ئیتر لە تیۆرییەکەم دڵنیا نیم، وەکو وتم هەرگیز پاڵەوانی دووەم نایباتەوە بەڵام پاڕک جیمین خەریکە ئەو ڕێچکەیە بشکێنێ"
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
عاطفية"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
