90

733 154 1.1K
                                        

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎







بە خێراییەکی زۆرەوە بە نێو دەروازەکاندا تێپەڕین بە جۆرێک کاتێک جۆنگکووک ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند بەرەو پێشەوە چووم.

بە خێرایی لە ئۆتۆمبێلێکە دابەزی و بە زەبری هێز دەرگەکەی داخست، منیش یەکسەر بەدوایدا ڕۆیشتم کاتێک بەرەو ژوورەوە بەڕێکەوت، هەستم بە نیگەرانی ئەکرد لەوەی کە ئەو شتێکی خراپ بکات، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەو نیگایەی سەر ڕوخسارە توڕەکەی پێموانییە بتوانم ڕێگری لێبکەم لە هەر شتێک کە بڕیارە بیکات.



بە خێرایی بەرەو ژووری میوانەکە ڕۆیشت و وەستا،بە قورسی هەناسەی دەدا و لە هیۆری دەڕوانی کە لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان دانیشتبوو و خەریکی پەیوەندییەک بوو.


هیۆری کاتێک چاوەکانی کەوتنە سەر ئێمە کەمێک شۆک بوو و پەیوەندییەکەی داخستەوە.

"جایون پەیوەندیت پێوەئەکەمەوە"




لەو کاتەدا مامم بەرەو ژووری میوانەکە هات و وتی

"کوڕەکان، ئێوە لێرە.."



"هەی بێڕەوشت!"

جۆنگکووک بە چاوە پڕ لە توڕەییەکانییەوە هاواری بەسەر هیۆریدا کرد.

"ببوورە؟ "

هیۆری سەیری جۆنگکووکی کرد و برۆیەکی بەرز کردەوە.



"کوڕم ئاگات لە قسەکانت بێت! "

جونسوو سەرلێشێواو دەرئەکەوت بە قسەکانی کوڕەکەی.

"هەرگیز لەگەڵ دایکت بەو جۆرە قسە مەکە بە تایبەت ڕێک لەبەردەم مندا"

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now