ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
"سڵاو جەین، من لە ڕێگەم و کەمێکی تر دەگەم لەگەڵ منداڵەکان"
ئەوە دەقێک بوو لە کارمەندەکەمەوە بەڵام لەهەمان کاتدا هاوڕێشمە، دوێنێ شەو نامەیەکی بۆ ناردم و بیری خستمەوە کە دەبێت ئەمڕۆ ئاگاداری منداڵەکانیبم چونکە چەند هەفتەیەک لەمەوپێش بۆی پێشنیار کردم وە منیش ڕازیبووم، ئەوکات هەموو شتێک باشبوو ئێستا دڵنیانیم کە هەبوونی ئەوان لەم ماڵەدا شتێکی باشە یاخود نا بەڵام نەمدەتوانی کە دوای ڕازی بوونم بڵێم نەخێر.
لەدوای بینی نامەکە خێرا ڕامکردە خوارەوە بۆ ژووری میوانەکە تاوەکو چاوەڕێی ئەوان بکەم و ڕێگەی چوونە ژوورەوەیان پێ نیشانبدەم.
لەو کاتەدا جین بەلامدا تێپەڕی و وەستا تاوەکو سڵاوم لێ بکا.
"بەیانیت باش ، جەین"
"بەیانی تۆش باش"
وەڵامیم دایەوە بەڵام تەنها شت کە لە مێشکمدا بوو کاردانەوەی جۆنگکووک بوو.
جین بە نیگەرانی بەرەو لام هات و وتی.
"بیستوومە ڕۆژی پێشوو جۆنگکووک هەوڵی داوە کە بە چەقۆ بتکوژێت..داوای لێبوردن ئەکەم لەبری ئەو
وە دوێنێش بێهۆش بوویت، ئایا ئێستا باشیت؟"
"بۆچی تۆ لەبری ئەو داوای لێبوردن ئەکەیت؟"
"چونکە دەزانم کاتێک دێتەوە هۆشی خۆی ڕقی لەوە دەبێتەوە کە کردوویەتی"
ئاهێکی هەڵکێشا و کەمێک وەستا.
"وا پێئەچێت دووبارە هۆشی لە دەست دابێتەوە و مێشکی لەسەر خۆی نەمابێت، بۆیە من بە ناوی ئەوەوە دەڵێم ببوورە"
بێدەنگ بووم کاتێک بە دەربڕینێکی خەمناکەوە لێم نزیک بووەوە، وەک ئەوەی نەیەوێت کەس ئەو شتە ببیستێت کە خەریکە دەیڵێت.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
