91

854 165 1.2K
                                        

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎







Jungkook~






بە توڕەیی دەستم بە سوکانەکەوە گرتبوو و تایهیۆنگیش بە بێدەنگی لەسەر کورسییەکەی تەنیشتم دانیشتبوو، لە نزیکی بینای کۆمپانیاکەی جەین وەستابووین و چاوەڕێبووین سێری لەو بینایە بێتە دەرەوە و من بچمە نێو ئۆتۆمبێلەکەی، وە بەو شێوەیە بڕۆمە ژوورەوە چونکە پاسەوانەکان ڕێگەیان پێنەدەدام بچمە ژوورەوە.


لەناکاو تایهیۆنگ لەبەر خۆیەوە وتی

"ئێستا هەموو شتێک ڕوونە"

بەڵام من بێدەنگ مامەوە لەکاتێکا سەرم لەسەر سوکانەکە دانابوو.

"سەیر نییە کە نەمانتوانی هیچ زانیارییەک لەسەر جیمین و جەین پێکەوە بدۆزینەوە، تەنانەت ئەو گەڕانەی کە جینیش لەسەری کردبووی پێش ئەوەی دەست بکات بە مانەوە لە ماڵەکەتدا هیچ شتێکی تێدانەبوو لەسەر جیمین، ئەو کچێکی تەنیا بوو کە لە بۆسیۆنگەوە هاتبووە سیۆل بۆ خوێندنی پەرستاری وە لەگەڵ دوو هاوژووری دەژیا"



بەهۆی قسەکانی ئەوەوە ئەو پشکنینەم بیرکەوتەوە کە پێش ئەوەی بیهێنینە ماڵەکەم کردمان،لە فایلەکەدا جیمین بوونی نەبوو، وە دواتر کاتێک وتی کە جیمین خۆشەویستی یەکەمی بووە، دووبارە من لە ڕابردووی ئەوم کۆڵییەوە و گەڕانێکی قوڵم کرد بەڵام هێشتا هیچ نەبوو، ئێمە وامان گریمانە کرد کە جیمین هەموو زانیارییەکانی لەسەر خۆی و ئەو سڕیبێتەوە بۆ ئەوەی پلانەکەیان دژی من کاربکات،بەڵام لە ڕاستیدا بۆیە ئەو زانیارییانەمان دەست نەکەوت چونکە هەر لەسەرەتاوە بوونیان نەبووە.


لەبەر دەنگی ئۆتۆمبێلێکەوە لەنێو بیرکردنەوەکانم دەرچووم کە لە تەنیشتمان ڕایگرت.


دەستم بۆ دەرگەکە برد و ویستم بیکەمەوە بەڵام تایهیۆنگ خێرا وتی.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now