ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
لە تەنیشتی جیمین دانیشتبووم لە کاتێکا کورسییەکی بەتاڵ لە پێشمان هەبوو و چاوەڕێی جۆنگکووک بووین، ئەو پارێزەرەی کە لە کۆمپانیای جونسوو کاری ئەکرد لەسەر کورسییەکەی سەرەوە دانیشتبوو.
یوونگی و نامجوون لە پشتمانەوە لەلای دیوارەکە وەستابوون، ئاوڕم دایەوە و سەیریانم کرد بۆ ئەوەی بزانم دۆخیان چۆنە، یوونگی بێتاقەت دەرئەکەوت و پشتی بە دیوارەکەوە دابووەوە و قۆڵەکانی لەسەر سنگی گرێدابوو.
"ئەو پیاوە کەی دێت؟"
یوونگی بە بێزاری و ماندوویی وتی.
"من کارم هەیە و ناتوانم زیاتر بوەستم"
جیمین ڕووی لێکرد و نیگایەکی پێدا و یەکسەر یوونگی بێدەنگ بوو.
پاش چەند ساتێک دەرگەکە کرایەوە و جۆنگکووک هاتەوە ژوورەوە و بە دوایدا جین و هۆسیۆکیش هاتن.
هەستم بە دەستی جیمین کرد کە بە توندی ڕانی گرتم وەک ئەوەی زانیبێتی کە دەمارگیرم، جۆنگکووک بۆ کەمێک هەر لەلای دەرگەکە مایەوە و سەیری نێو چاوەکانی کردم، بەڵام بە هەمان نیگای دەریاچەکە نا بەڵکو بە نیگای دۆن جۆنگکووک.
چاوەکانی لەسەرم لابرد و لەسەر کورسییەکە دانیشت لە کاتێکا کوڕەکان لە دوایەوە وەستان.
"بەڕێز جیۆن"
پارێزەرەکە هەستایەوە و سەری دانەواند و پاشان دانیشتەوە.
"من پێشتر لەگەڵ هەردووکتان باسی ئەوەم کردووە کە ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر چییە،
کەواتە با ڕێک بچینە سەر بابەتەکە، ئایا دەتوانین دەست پێبکەین؟"
فۆڵدەرێکی سپی دەرهێنا و لەسەر مێزەکە داینا.
"بەڕێز جیۆن جونسوو پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات وەسێتنامەیەکی جێهێشتووە و باسی ئەوەی کردووە کە چۆن موڵک و ماڵ و سامانەکەی دابەش بکرێت."
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Romance"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
