42

1.9K 259 21
                                        

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------













سەیرێکی کاتژمێرەکەی دەستم کرد کاتژمێر
٢:١٥ ی پاشنیوەڕۆ بوو، چاوەڕێی ئەو کۆبوونەوەیە بووم کە درەنگانی پاشنیوەڕۆ هەمبوو
پاشان دەبوو بگەڕێمەوە ماڵەوە بۆ خوانی ئێوارە، بەو پێیەی بڕیاربوو هەمووان لەوێ ئامادەبن

جۆنگکووک منی هێنایە سەر کارەکەم و پاشان خۆی ڕۆیشت بەلای کارەکانییەوە، تێبینی گۆڕانکارییەکی گەورەم کردبوو لە ڕەفتارەکانی بەرامبەرم لە دوای ئەو شەوەی پارکەکەی بانپۆ هانگانگ، لەو کاتەوە هەرگیز بە چاوێکی سارد لێی نەڕوانیبووم، لە ڕاستیدا زۆر باشبوو لەگەڵم پێئەچوو کە زۆر دڵخۆشبێت..

"خاتوو ئۆهـ"

چاوەکانم لەسەر کۆمپیوتەرەکە بەرز کردەوە بۆ لای دەرگەکە و سێری، یاریدەدەرەکەمم بینی

"بەڕێز بانگ لێرەیە بۆ بینینی تۆ و لە ئێستاوە لە ژووری کۆبوونەوە چاوەڕوانی تۆیە"

بە سەرلێشێواوی سەیریم کرد ئەویش ڕوخساری خوێندمەوە و دەربڕینێکی پێدام کە ئەویش نازانێت بۆچی لەناکاو بەڕێز بانگ لێرەیە..

کەمێک پێم سەیر بوو کە بەڕێز بانگ لەناکاو هاتووەتە لام، هەروەها دەبوو کە پێشتر کاتێک دیاری بکات
بەڵام بەو پێیەی یەکێک بوو لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانم کاتێکم بۆی دانا..

شاشەی کۆمپیوتەرەکەم قوفڵ کرد و بەرەو ژووری کۆبوونەوەکە بەڕێکەوتم و سێریش لە تەنیشتم بوو

"هەروەها خاتوو ئۆهـ"

سێری وتی لە کاتێکا بەردەوام بووین لە ڕۆیشتن بە نێو هۆڵەکاندا

"بەڕێز بانگ بە شێوەیەکی تایبەتی تەنها تۆی دەوێت لە ژووری کۆبوونەوەکە"

وەڵامیم نەدایەوە و بەردەوام زەردەخەنەم ئەکرد و سەرم بۆ ئەو کارمەندە زەردەخەنەکارانەم نزم ئەکردەوە کە ڕێزی خۆیان نیشان ئەدام..

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now