54

982 192 1.2K
                                        




❀𝒗𝒐𝒕 𝒏𝒅 𝒄𝒐𝒎𝒎𝒆𝒏𝒕❀

❣︎-----------------------------♡︎----------------------------❣︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❣︎-----------------------------♡︎----------------------------❣︎



گەڕامەوە بۆ هەمان ئەو شوێنەی کە هەموو دراماکە تێیدا ڕوویدا، کۆشکی جیۆن جونسوو.

لە ئۆتۆمبێلێکە دابەزین و پاسەوانەکانیش بەدواماندا هاتن و لە پشتمانەوە بەربەستێکیان دروست کرد، جلێکی ڕەشی کورتم لەبەر بوو کە لە خوارەکەیەوە تا سەرووی ڕانم درزێکی تێدابوو، جیمینیش کە لە تەنیشتم بوو چاکەتێکی سێلینی ڕەشی لەبەر بوو لەگەڵ بلوز و پانتۆڵێکی ڕەش.

بڕیاربوو کە من و جیمین لە ماڵی جیۆن جونسوو نانی ئێوارە بخۆین، نەمدەزانی کە جیمین بۆچی حەزی دەکرد کە لەم ئێوارە خوانە بەشداربێت بەڵام پێدەچوو کە توڕەییەکەی بەرامبەر باوکی کەمێک کەم بووبێتەوە یان لەوانەیە ئەوە تەنها گریمانەی من بێت.

من دوودڵبووم لە چوونم بۆ ئەوێ بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەفتەیەک لەمەوپێش ڕویدا لە هەمان کاتیشدا نەمدەزانی کە چۆن ڕووبەڕووی جۆنگکووک ببمەوە بەتایبەتی کە ئیتر من و جیمین بە فەرمی پێکەوەبووین.

دواجار لە دەرگە گەورەکانی کۆشی جیۆن نزیک بووینەوە، لەوێ ژمارەیەکی زۆر لە پاسەوان وەستابوون و سەیری ئێمەیان دەکرد
جونسوو هێشتا ڕێگەی بە خۆی نەدەدا کە پاسەوانەکانی کەم بکاتەوە تەنانەت گەر جیمین کوڕیشی بێت.

بەرەو دەرگەکە ڕێگەمان گرتە بەر و نزیک بووینەوە، پێم وایە جیمین هەستی بە دەمارگیرییەکەی من کردبوو کاتێک دەستی گرتم و لە ڕوخساری نزیکی کردەوە و ماچێکی نەرمی لەسەری دانا.

"نیگەران مەبە، گومانم هەیە کە هاتبێت"

وتی و لە دەنگیدا ئاماژەیەک بە توڕەیی هەبوو
پاشان بە دوای خۆیدا بردمیە ژوورەوە.

ئەو ئاماژەی بە هاتنی جۆنگکووک کرد، بەڵام چۆن زانی کە من دەمارگیری ئەوەم؟

لە کۆتاییدا گەیشتینە ژووری نان خواردنەکە
هەمووان لەوێ بوون و قسەیان دەکرد تاوەکو وردە وردە بێدەنگ بوون کاتێک من و جیمینیان بینی لە ڕێگەی چوونە ژوورەوەکە.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now