95

827 173 1.1K
                                        


ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎










لە پێش پەنجەرە گەورەکە وەستابووم سەیری دەرەوەم ئەکرد، دیمەنەکانی پێشم هێشتا سەرسامیان دەکردم.


بەڵام ئارامی ناوەوەم نەما کاتێک گەڕامەوە واقیع، ئەمڕۆ شڵەژاوم دەبێت جوان مامەڵەی لەگەڵدا بکەم بەو هیوایەی مۆبایلەکەی بدۆزمەوە و لێرە دەربچم،بەڵآم لەوانەیە گومانم لێبکات بۆیە نابێت زۆر پێمەوە دیاربێت.



بە پلیکانەکاندا ڕۆیشتمە خوارەوە و پێش ئەوەی دەرگەکەی دەرەوە بکەمەوە، سەیری جۆنگکووکم کرد کە دووبارە خەریک بوو بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە بۆکسی لەو جانتایەی پێشی دەدا.



دوودڵم،دزانم قورسە لەگەڵیدا هەڵبکەم
هەروەها نیگەرانیشم لەوەی بە هۆی کارەکەمەوە سزام بدات یان شتێک بکات.



پاش کەمێک وازی هێنا و دانیشت، بە توندی هەناسەی دەدا کاتێک دەستکێشەکانی لابرد و بەردەوام بوو لە هەوڵدان بۆ ڕێککردنەوەی هەناسەدانی.


دواجار دەرگەکەم کردەوە و هەستم بە ترس کرد کاتێک بەرەو ڕووی ڕۆیشتم.




"سڵاو.."

بە شێوەیەکی نائاسایی وتم لە کاتێکا لە پێشی وەستابووم و بە دەستێکم نێو چاوانم گرتبوو لەبەر تیشکی خۆرەکە.


بە سەرسوڕماوی سەیری کردم بەڵام پاش کەمێک زەردەخەنەیەکی بۆ کردم و وتی.

"بەیانیت باش، ئازیزەکەم"




"بەیانی تۆش باش"

بە گرژی زەردەخەنەم بۆی کرد و دڵنیام زۆر پێمەوە دیاربوو کە بە زۆرە.


گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now