96

867 168 1K
                                        

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎










چاوەکانم کردەوە و یەکەم شت کە بینیم
ئاسمانە شینەکەی پێشم بوو کە لە پەنجەرەکەوە ڕووناکییەکەی دەهاتە ژوورەوە.




بە نەفرەت بم!





بە ترسەوە جەستەم سوڕاند و جۆنگکووکم بینی کە لە تەنیشتم لەسەر جێگەکە دانیشتووە و بە دەربڕینێکەوە لێم ئەڕوانێ کە ناتوانم شیکاری بکەم، ڕوخساری باش دەرنەئەکەوت.


"بەیانیت باش ئازیزەکەم"





"ب..بەیانی تۆش باش"


بە شڵەژاوی وتم و وشەکانم بە تەواوی دەرنەدەبڕی بەهۆی سەیرکردنەکانییەوە.




ئایا پێی زانیم؟ دڵنیام لە کاتێکا من خەوتبووم
بەنێو جانتاکەیدا گەڕاوە و بۆی دەرکەوتووە کە مۆبایلەکەی ونە،
بۆچی هێندە بێباک بووم و نوستم؟


"نانی بەیانی ئامادەیە، هەستە بابڕۆین و بیخۆین"

بە هێمنی وتی و کەمێک ئارامی کردمەوە.




بە خێرایی مۆبایلەکەم هەڵگرت کە لەژێر سەرینەکە بوو و لەلای کەمەرمەوە دامنا.



هەستامەوە و ڕووبەڕووی بوومەوە.

"ئێ.. من سەرەتا خۆم دەشۆم و پاشان دێم و نانی بەیانی دەخۆم"



بەتانییەکەم لابرد و سوپاس بۆ خوا کراسێکی قەبارە گەورەم لەبەربوو کە مۆبایلەکەی لای کەمەرمی دادەپۆشی، بە هێواشی هەستامەوە و بەرەو دەرگەکە ڕۆیشتم لە کاتێکا ئەو هێشتا دانیشبوو.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now