✯_𝑉𝑜𝑡 𝑁𝑑 𝐶𝑜𝑚𝑚𝑒𝑛𝑡_✯
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
☘︎____________❦︎____________☘︎
دوای هەفتەیەک
Jain~
لە ئۆفیسەکەمدا بووم مامەڵەم لەگەڵ کۆمەڵێک کاردا دەکرد کە دەبوو ئەنجام بدرێن، بەڕاستی قورسبوو کە تەرکیز بکەم لە کاتێکدا ڕۆژانی ڕابردوو جگە لە فشار هیچیتر نەبوون
لە دوای ئەو شەوەوە قسەم لەگەڵ جیمین و کوڕەکانی تر نەکردەوە، لەو کاتەوە من لە شوقەکەمدا دەمێنمەوە نەمدەویست کەس ببینم بەتایبەت جیمین.
هەرچەندە ئەو پەیوەندی زۆری بۆ کردم و نامەی زۆر بۆ ناردم بەڵام من تەنها پشتگوێم خست، دوای هەموو ئەو شێتایەتیانەی کە ئەو شەوە ڕوویاندا هات و لە دەرگەکەی دام
بەڵام من ڕێم پێی نەدا بێتە ژوورەوە، پێویستم بە کات بوو، بەڵام لەوە دڵنیابووەوە کە پاسەوانەکانی لە پێش دەرگەکەمدا دەوەستن.
من ڕاهاتبووم لەوەی درۆم لەگەڵ بکرێت بەڵام چاوەڕێی ئەوە نەبووم کە جیمین هەرگیز درۆم لەگەڵ بکات، بەڕاستی پێموابوو کە ئەو جیاوازە
ئەوە وایلێکردم کە خۆشم بوێت.
هەندێک جار لە خۆم دەپرسم، ئایا بەڕاستی لەوە توڕەم کە پێی نەوتم ئەو و جۆنگکووک بران و پشکەکانمی دا بە جۆنگکووک یان توڕەم لەوەی کە پێم وابوو کە ئەو ئەوپیاوەیە کە دەتوانم متمانەی پێبکەم کە هەرگیز درۆم لەگەڵ ناکات و ئازارم نادا.
ئاهێکم کێشا لە شاشەی کۆمپیوتەرەکەم دوورکەوتمەوە بۆ ئەوەی پشوویەک بدەم،
مۆبایلەكەم کردەوە و یەکسەر ئەو نامانەم بینی کە جیمین بۆی ناردبووم.
من هەموو ئەو نامانەم خوێندەوە کە بۆی ناردووم، ئاهێکم کێشا کاتێک سەیری ئەو نامانەم دەکرد کە ناردبوونی، لە ڕاستیدا بیری ئەوم کردووە هەر وەکو شێت دەمەوێت بیبینم
من لەو ماوەیەدا خۆم بە کارەکانمەوە سەرقاڵ دەکرد، هەوڵم دەدا کە لە هەمووشتێک ڕابکەم
زۆربەی کاتەکانم لەگەڵ سەرۆکی بازاڕکردن و فرۆشتن بەسەر بردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە
هەموو شتێکمان ئامادەیە بۆ خستنە بازاڕی بەرهەمی داهاتوومان.
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
Любовные романы"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
