ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎
"ئازیزم،خۆشم ئەوێیت"
وتی و بە توندی قۆڵەکانی لە دەورم دانا و لە باوەشی گرتمەوە و بە پێویستییەکی زۆرەوە سەری لەسەر شانم دانا.
"تکایە تەنیا گوێم بۆ بگرە با ئەمانە چاک بکەینەوە"
"گوێت بۆ بگرم؟ هیچ شتێک نییە بۆ ئەوەی باسی بکەین و چاکی بکەینەوە"
پاڵم پێوەینا و وتم
"تۆ منت خۆشئەوێت؟تۆ بە ئازاردانی من ئەڵێیت خۆشەویستی؟ درۆ یەک لە دوای یەکەکانت، یارییەکانت ،توڕەییەکەت، بیرکردنەوە لەوەی کە تۆ خاوەنی منیت، پێمبڵێ ئایا ئەوە خۆشەویستی ڕاستەقینەیە؟"
" جەین،من گۆڕاوم.."
ویستی قسەبکات بەڵام من بڕیم.
"جۆنگکووک، تۆ دەزانیت کە من کەسێکی ئاقڵم"
دەنگم دەلەرزی و چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسک.
" بەڵام کاتێک باسەکە تۆیت من ئەبمە گەمژەترین کەسی ئەم جیهانە، بەردەوام خۆم وەکو گەمژە و نەفامێک ئەبینم"
یەک وشەشی نەوت و چاوەکانی هەر لەسەر ئەوانەی من بوون.
"بەڕاستی خۆشم ویستی، هەر لە سەرەتاوە من دڵسۆزی تۆ بووم بەڵام.."
چاوەکانم تروکاند و هەوڵمدەدا کە ڕێگە بە فرمێسکەکانم نەدەم کە بکەون.
"تۆ درۆی زۆرت لەگەڵ کردم و ئازارت دام، منی بێهەڵوێستیش هەمیشە هەڵمدەبژارد کە ئەوانە پشتگوێبخەم چونکە.. زۆرم خۆشدەویستی"
چیتر نەمتوانی فرمێسکەکانم ڕابگرم و بەسەر ڕوخسارمدا ڕژان.
"تەنیا یەک دەرفەتی ترم پێبدە"
YOU ARE READING
گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎
عاطفية"ڕات چییە لەسەر ئەوەی یارییەک بکەین؟ گەر تۆ بردتەوە ئەوا وازت لێدەهێنم" "ئەی چی ئەگەر تۆ بردتەوە؟" "هم، ئەوکات دەبێ ئەمشەو لەگەڵ مندا بەسەر ببەیت" ~کاتێک ڕق و خۆشەویستی ڕێگاکانیان یەک دەبێت ژییان شێتی دەپۆشێت~ خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و...
