108

885 167 297
                                        

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎





بۆچی جیمین وەڵامی پەیوەندییەکانم و نامەکانم ناداتەوە؟


مۆبایلەکەم لەسەر مێزەکەی تەنیشتم دانا و دانیشتم، بە هیوابووم کە لەلایەن جیمین یان هەر کەسێکەوە پەیوەندیم پێوەبکرێ.


ئێستا درەنگانی پاشنیوەڕۆیە و تا ئێستا هیچ دەنگێک لە جیمینەوە نییە، ئەمڕۆ نەچوومە سەر کارەکەم، تەنیا شتێک کە بیرم لێی کردووەتەوە جیمینە بەڵام لە هەمان کاتدا بیر لەوەش دەکەمەوە کە بۆچی بەو جۆرە بە ئاگا هاتمەوە، هێشتا بیرم نایەتەوە و ئەوەش مەترسیدارە.



بۆچی ناتوانم هیچم بیربێتەوە؟






گوێم لە دەنگی چەند هەنگاوێک بوو کە بەرەو ژووری میوان دەهاتن و خێرا هەستامەوە و تامەزرۆبووم تا بزانم کێن.






"نامجوون، یوونگی"

بانگیانم کرد وهەستم بە ئاسودەیی ئەکرد بە بینینیان.

"لە کۆتاییدا گەڕانەوە"






"ئۆهـ، سڵاو.."

نامجوون بە لاوازی وتی.


یوونگی یەکسەر دوورکەوتەوە و بەرەو ئۆفیسەکە ڕۆیشت بەبێ وتنی هیچ وشەیەک، لە کاتێکا نامجوون بە خەمەوە بەرەو لام هات.



خێرا پرسیم

"جیمین لە کوێیە؟ باشە؟..وە ئەمە چۆن ڕوویدا؟ "



نامجوون ئاهێکی هەڵکێشا و دەستی گرتم و لەگەڵ خۆیدا داینیشاندم.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now