97

1K 181 1.1K
                                        


ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

ఌ︎____________♕︎____________ఌ︎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

❦︎𝒱ℴ𝓉 𝓃𝒹 𝒞ℴ𝓂𝓂ℯ𝓃𝓉 ❦︎








لەدەرەوە لەسەر کورسییەک دانیشتبووم و چێژم لە خۆری ئێوارە دەبینی تاوەکو لەناکاو جۆنگکووک دەستی گرتم و بە دوای خۆیدا ڕایکێشام بەرەو دەریاچەکە.

"جۆنگکووک، تۆ چی دەکەیت؟"

هاوارم کرد و هەستم بە توڕەیی ئەکرد.

"دەتوانیت وازم لێبهێنیت!"



"با بچین بۆ مەلەکردن"

چاوەکانی چوونە سەر دەریاچەکە و بە وروژاوی لێی ڕوانی.

"نەخێر"

قۆڵەکانم لەسەر سنگم گرێدا و نەمدەویست خۆم بە هیچ چالاکییەکی خۆشەوە سەرقاڵ بکەم هەرچەندە بەشێک لە مێشکم پێی دەوتم بیرۆکەیەکی باشە.

" دەی ئازیزم، تکایە"

وتی و هێواش هێواش لێم نزیک بووەوە.

پێش ئەوەی هیچ کاردانەوەیەکم هەبێت لەگەڵ خۆیدا ڕایکێشامە نێو دەریاچەکەوە
یەکسەر هەستم بە ئاوە فێنک و ساردەکەی دەریاچەکە کرد کە دەوری دام.

"دەتوانی وازم لێبهێنیت!"

وتم و هەوڵمدەدا لەژێر دەستە توندەکەی ڕزگارم بێت.

گوێی پێنەدام لەبری ئەوە بەردەوام بوو لە ڕاکێشانم بە دوای خۆیدا بۆ قوڵتر تاوەکو ئاوەکە گەیشتە لای کەمەرم، پاشان وازی لە قۆڵم هێنا.


"جلەکانم تەڕبوون"

بە ناڕەزایی وتم و سەیری جلە تەڕەکانم کرد
بەڵام ئەو تەنانەت سەرنجیشی نەدام لە کاتێکدا بە بێتاوانی سەیری ئاوەکەی دەکرد.

بەبێ بیرکردنەوە دەستم خستە نێو ئاوەکەوە و هەندێک ئاوم بەسەریدا ڕژاند لەبەر ئەوەی منی ڕاکێشایە نێو ئاوەکە، بەڵام ئەو بە پێکەنینەوە سەیری کردم.

گـێژاویے خـۆشەوېستۍ✔︎Where stories live. Discover now